حه‌مه ئه‌مین هه‌ورامانى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، داواكاری كۆمپانیاى دانا غاز له‌ئێستادا جێ به‌جێ ناكرێت كه‌داوای كرد بوو بۆ ماوی سێ ڕۆژ له‌م مانگه كاره‌بای نیشتیمانى نه‌ده‌ن به‌هاوڵاتیان .
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه گه‌رمایه‌ی ڕووى لهشارهكانى هه‌رێمى كوردستان كردووه داواكارییه‌كه‌ى كۆمپانیای دانا غاز جێ به‌جێ ناكرێت دوا ده‌خرێت بۆ مانگی ئه‌یلول ئه‌و كات جێ به‌جێ ده‌كرێت ئه‌میش له‌پێناو چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی کۆمپانیا ی دانا غازه کە ماوەی سێ رۆژی پێدەچێت لە پێناو باشترکردن و زیادکردنی به‌رهه‌می غاز و بڕی کارەبای نیشتمانی
لە چەند رۆژی رابردوودا کۆمپانیای دانا غاز داوای لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم کرد لە پێناو زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرسێ وێستگەی سەرەکی شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی، پێویستیان بە ئەوە هەیە کارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ نەدرێت بە هاوڵاتیان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.