شاندێكی گەورەی بازرگانیی سعوودیە گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممه شاندێكی گەورەی بازرگانیی لە ڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لەلایەن هەریەكە لە عەلی سندی وەزیری پلاندانان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر پێشوازی كران.
ئەو شاندە گەورە بازرگانییەی سعوودیە بۆ یەكەمجارە دێنە هەولێر و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە و باس لە بووژاندنەوەی رەوشی ئابووری و بازرگانی كوردستان بكرێت.
ئەم سەردانەی سعودییەكان بۆ هەرێمی كوردستان، بە یەكەم سەردانی لەو جۆرە دادەنرێت و لێوەی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان تاوتوێ دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.