پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/7/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كین گرۆس، كونسولی پێشوو و ستیڤ ڤاگن، كونسولی نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرا، گرۆس سوپاسی هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووی كاركردنیدا و هیوای خواست ئه‌م ئاسانكاری و هاریكارییانه بۆ كونسولی نوێ به‌رده‌وام بێت.
شاندی میوان هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت و ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕی كه له ئێستا و داهاتوودا پشتگیرى له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كین گرۆس له ئه‌ركی نوێیدا خواست و كار و ئه‌ركه‌كانیشی له ماوه‌ی كاركردنیدا له هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌تی كه كاتێكی سه‌خت بوو، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوكاری و ئاسانكاریی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ڕێز كونسولی نوێ نیشان دا.
تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باشووری عێراق و بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.