لهراگهیاندراوێكدا كهپهیجى فه‌رمى دژه تیرۆری كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌یانی هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا كوژران، هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان و دانیشتووی شاری هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێن به ناوه‌كانی (ره‌هێڵ محه‌ممه‌د رۆسته‌م مووسا له دایكبووى ساڵی ٢٠٠٢، بیلال سلێمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د له‌دایكبووی ساڵی ٢٠٠٠، عه‌بدولره‌حمان ره‌حیم قادر حوسێن له دایكبووی ساڵی ٢٠٠٢).
هه‌رسێ هێرشكاره‌كه قوتابی قۆناغی ئاماده‌یی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.