شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28 - 7- 2018 جیهان گه‌وره‌ترین دیارده‌ی سرووشتی به خۆیه‌وه ده‌بینێ، ئه‌میش دیارده‌ی ته‌واوه‌تی درێژترین ماوه‌ی مانگ گیرانه.
قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی مانگ گیرانه‌كه له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی كاتژمێر9:24 خولهك به‌كاتی وڵاتی سعودیه ده‌ست پێده‌كات ، پاشانیش له كاتژمێر10:30 مانگ ده‌كه‌وێته به‌ر سێبه‌ری زه‌وی و بۆ ماوه‌ی 103 خولهك مانگ گیران به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌بێته درێژترین ماوه‌ی مانگ گیرانی سه‌ده‌ی ئێستا.
هه‌روه‌ها به‌ر له‌وه‌ی رووناكی مانگ له كاتژمێر12:23 خوله‌كی نیوه شه‌و به‌دیار بكه‌وێ، مانگ به ته‌واوه‌تی له كاتژمێر1:19 له ناوچه‌ی سێبه‌ر دێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش دووه‌مین دیارده‌ی سروشتییه كه زه‌وی له مساڵدا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش دیارده سروشتییه‌كه ده‌بینرێت و درێژترین ماوه‌ی مانگ گیرانهكهش له شاری هه‌ولێر ده‌بێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.