Erbil 10°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 14:57

پۆلیس : سزای خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندی کردن به‌م شێوه‌یه‌ ڕاگه‌یاند

یاسایەکی گرنگ بۆ هاوڵاتیان
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێك كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، پۆلیس ڕایده‌گه‌ێنێت یاسایى قەدەغەکردنى خراپ بەکار هێنانى ئامێرەکانى پەیوەندى کردن ژمارە (6)ى ساڵى 2008 لەهەرێمى کوردستان  به‌م شێوه‌یه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت : 

ماددەى یەکەم :
قسەکردنى تەلەفونى و پەیوەندییەکانى پۆستەیى و ئەلیکترۆنى لەکارو بارە تایبەتییەکانن و نابێت ڕێزو حورمەتیان بشکێندرێت.

ماددەى دووەم: 
هەرکەسێک ئەگەر بەخراپى تەلەفونى بەخانەیی (مۆبایل)یان ئامێرێکى پەیوەندى تەلدار یان بێ تەل یان ئینتەرنێت یان پۆستى ئەلیکترۆنى بۆ مەبەستى هەڕەشەکردن یان تۆمەت هەڵبەستن (قژف)یان جنێو یان بڵاوکردنەوەى هەواڵی هەڵبەستراو بەکارهێنا کە ترس پەیدا دەکات یان دزەى بەگفتوگۆکردن کرد یان وێنەى چەسپاو و جوڵاو یان کورتە نامەى (مەسج)ی بڵاوکردەوە لەگەڵ خو ڕەوشتى گشتیدا ناگونجێن یان بەبێ ڕوخسەت و مۆڵەت وێنەیان بگرێت کاروبارێکى وا کە شەرەف بریندار بکات یان هانى ئەنجامدانى تاوان یان کارى بەد ڕەوشتى یان بڵاوکردنەوەى زانیارى پەیوەست بەنهێنى ژیانى تایبەتى یان خێزانى بۆ تاکەکان بڵاو بکاتەوە کە بەهەر ڕێگەیەک بێت چنگى کەوتن هەتا ئەگەر ڕاستیش بن، ئەگەر بەهۆى بڵاوکردنەوەیان و دابەشکردنیان سوکایەتى یاخود زیانیان پێ بگەیەنێ، ئەوا بۆ ماوەیەک بەند (حبس)دەکرێ کە لەشەش مانگ کەمتر نەبێت و لەپێنج ساڵیش زیاتر نەبێت و غەرامەیەکیش سزا دەدرێت کەلە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێ لەپێنج ملیۆن زیاتر نەبێ یان بەیەکێک لەو دوو سزایە سزا دەرێت. 

ماددەى سێیەم: هەرکەسێک بەئەنقەست تەلەفونى خانەیی (مۆبایل)یان هەر ئامێرێکى پەیوەندى کردنى تەلدار و بێ تەل یان ئینتەر نێت یان پۆستى بۆ جارس کردنى خەڵک جگەلەو حاڵەتانەى کەلە ماددەى دووەمى ئەم یاسایەدا هاتوون. ئەوا بۆ ماوەیەک کەلەسیچمانگ کەمتر نەبێ ولەساڵێک زیاتر نەبێ بەند (حبس)دەکرێت و بەغرامەیەکیش کەلە حەفت سەدو پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێ ولەسێ ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ سزا دەدرێ یاخود بەیەکێک لەو دوو سزایە سزا دەدرێ.

ماددەى چوارەم :
ئەگەر لەئەنجامى ئەوکارانەى کەبەپێى ماددەکانى (دووەم و سێیەم )ى ئەم یاسایە تاوانێک کرا ، ئەو کەسەى کەبوەتەهۆى ئەو تاوانە دەبێتە هاوبەشى و بەو سزایەی کەبۆ ئەنجامدانى تاوانەکە دانراوە سزا دەدرێ. 

ماددەى پێنجەم :
ئەنجامدانى یەکێک لەو تاوانانەى کەلەماددەکانى (دووەم و سێیەم)داهاتوون بەبارێکى توندکرا و بۆ مەبەستى حکومەکانى ئەم یاسایە دادەنرێ ئەگەر ئەو کەسەى ئەنجامی دەدا سەربە هێزە چەکارەکان یاخود لەهێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ بێت یاخود ئەو کەسە سیفەتە فەرمییەکەى بەکار دێنێ یان ئەوەى ئاگادارى نهێنى کەسەکان یان خێزانى کەسەکان بێ بەحکومى کارەکەى یاخود پیشەکەى و هەرکەسێک ئامێرى پەیوەندى غەیرى خۆى بەکار بێنی بۆ ئەنجامدانى یەکێک لەو کردەوە ناوبراوانە .

ماددەى شەشەم :
پێویستە کۆمپانیاکانى پەیوەندى کردن ، ئەوانەى لەهەرێمدا کار دەکەن ئەمانەى خوارەوە بکەن. 
یەکەم : پلیتى مۆبایلى ئەلیکترۆنى و ئامێرەکانى پەیوەندییەئەلیکترۆنییەکان و تەلەفونە گوازراوەکانى دیکە کەلە و کۆمپانیایەوە دەرچوون بەر لە جێ بەجێ کردنى ئەم یاسایە بەناوى ئەوکەسەوە ئەو کەسەى کە هەیەتى و هاوبەش نیە تۆمار دەکرێت و ئەمەش لە ماوەى شەش مانگ دەبێ لەڕۆژى تەواو بوونیەوە و هەڵوەشاندنەوەى پلیتى ئەو کەسەى کەلایەتى و ئەگەر لەو ماوەیەدا سەردانى کۆمپانیا نەکات.

دووەم : پێشکەش کردنى هەرزانیاریەک پەیوەندى بەپلیتى بەشدار بوون و بەشداربوەوە هەبێ بۆ دادگاى تایبەت لەکاتى پێویستدا. 
سێیەم : ئەو کۆمپانیایەى سەرپێچى بڕگەکانى (یەکەم ودووەم) لەم مادەیە دەکەن بە غەرامەیەک سزا دەدرێ کە لە پەنجا ملیۆن دینار کەمتر نەبێ و لە سەد ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.