Erbil 10°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 15:03

سه‌نته‌رێکی توێژینه‌وه‌ی عێراقی: نێچیرڤان بارزانی یۆشیدا شیجرۆی هه‌رێمی کوردستانه‌

بكرێته‌ نموونه‌یه‌ك و لاسایی بكرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

یه‌كه‌ی دیراساتی عێراقی سه‌ر به‌ بنكه‌ی توێژینه‌وه‌و دیراساتی ستراتیژی له‌ توێژینه‌ویه‌كدا كه‌ بۆ بارودۆخی عێراق و كوردستان ئه‌نجامی داوه‌ رایده‌گه‌ێنێت، له‌كاتی به‌راوردكردن له‌نێوان نموونه‌ پێشكه‌وتووه‌ كوردییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نموونه‌ یه‌كگرتووه‌كه‌ی به‌غداو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، كه‌ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست وێران بوونێكی به‌رجه‌سته‌ كراو. زۆربه‌ی چاودێران وایده‌بینن، كه‌ ئه‌گه‌ر ویستیان عێراق له‌تونێلی گه‌نده‌لی و وێرانه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی ده‌ربچێ، ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ نێچیرڤان بارزانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ و له‌ كه‌شێكی ئارام و كرانه‌وه‌ی سیاسی و هه‌ستانه‌وه‌ی ئابوریدا ده‌ژێت به‌پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه‌ پڕه‌ له‌ترس وێرانكاری، بكرێته‌ نموونه‌یه‌ك و لاسایی بكرێته‌وه‌.

سه‌نته‌ره‌كه‌ ده‌شڵێت: له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێ رابردوو له‌ ته‌مه‌نی كورتی حكومه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، پانتاییه‌كی فراوانی ئازادی سیاسی په‌ره‌ی سه‌ندو تۆوی یه‌كه‌می ده‌زگا‌ مه‌ده‌نییه‌كان شین بوو. حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، رۆیشتنی به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی نوێی فره‌ حزبی وچه‌سپاندنی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، و له‌گه‌ڵ هه‌رێمیكی كوردستانی پێشكه‌وتوو عێراقێكی پێشكه‌وتوودایه‌.‌

له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، له‌ نێوان ساڵانی 2004و2014، هه‌رێم گه‌شه‌یه‌كی خێرای ئابووری كردووه‌،‌ بووه‌ هۆی گۆڕینی رواڵه‌ عیمرانییه‌كه‌ی و، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ ته‌واو بووه‌‌ جێی چاوی جیهانی ماڵ و كار. گه‌شبینی لای هه‌ندێك له‌ چاودێران گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ی وه‌سفی بكه‌ن وه‌ك‌ موعجیزه‌یه‌كی ئابوری و، پێشبینی بكه‌ن كه‌ ببێته‌‌ هۆنگ كۆنگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. گه‌شه‌ ئابوورییه‌كه‌ كه‌ ده‌یان ملیار دۆلاری تێدا به‌رهه‌مهێندرا له‌بواری خانووبه‌ره‌و بونیادنانی ژێرخانی ئابوری، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014، داهاتی تاكه‌كه‌سیش له‌هه‌رێمی كوردستان 25% له‌ چاو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق زیادیكرد.

كرانه‌وه‌و ئابوری وفراوانبوونی بازرگانی ودروستبوونی بڕواو متمانه‌ ‌لای سه‌رمایه‌داران، بوونه‌ فاكته‌ر بۆ به‌ده‌سهێنانی پێگه‌یه‌كی سیاسی دیار بۆ كوردستان و كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كانی ئه‌مریكا ووڵاتانی ئه‌وروپی وعه‌ره‌بی و كاركردنی سه‌دان كۆمپانیای بونیادنان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وبه‌رهه‌مهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌نته‌ره‌ عێراقییه‌ جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌: نێچیرڤان بارزانی سیاسه‌تی هه‌ڵقۆستنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و كردووه‌ بۆ به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ رووی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و سه‌ربازی له‌ ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی پر له‌ ئاشوب، ئه‌و بنه‌مایه‌شی كه‌ له‌سه‌ری ده‌روات ئه‌وه‌یه‌( با دۆستی هه‌مووان بین) هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ بۆته‌ هۆی قبووڵكردنی دیبلۆماسییه‌كه‌ی له‌ ئێستاو ده‌یه‌كانی داهاتوو.

سه‌نته‌ره‌كه‌ ئه‌مه‌شی وه‌بیر هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌  ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ سیاسی و ئابوورییانه‌ی نێچیرڤان بارزانی په‌یره‌وه‌ی ده‌كات له‌ نێو خۆو ده‌ره‌وه‌، یۆشیدا شیجرۆ-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنمان دێنێته‌وه‌ یاد كه‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م بووه‌ سه‌ر قافڵه‌ی گه‌شه‌كردنی ژاپۆن، مێژوو ته‌نها كه‌سایه‌تییه‌كان ناهێنێته‌وه‌ یاد، به‌ڵكو سیاسه‌ته‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانیش له‌ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت دێنێته‌وه‌ یاد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.