لەکۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی دا ئەمڕۆ دووشەممە 2018/7/23 بەرێز دکتۆر ڕێکەوت حمەرشید وەزیری تەندروستی و وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بەوەکالەت و بەئامادەبونی دکتۆر عارف حیتۆ بەرێوەەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارو بەڕێز دکتۆر دارا رهشید بەرێوەبەری گشتی بۆکاروباری تەندروستی
ئەنجامی کۆتای لێژنە پشکنیەکانی خاوەن پێداویستی تایبەتیەکانیان ڕاگەیاند کەلەماوەی ڕابردوو سەرجەم خاوەن پێداویستی تایبەتەکان درانەوە لێژنە پزیشکیەکان بەمەبەستی دیاری کردنی رێژەی کەم ئەندامی وجیاکردنەوەی کەم ئەندامی راستەقینە
لەلایەن خۆیەوە وەزیر سوپاسی لێژنە پزیشکیەکان و کەم ئەندامان کرد کەلەماوەی رابردوو کارەکانیان ئەنجام داوە بەتایبەت لەشوێنە دورەکان وقەزاو ناحیەکان و دواتریش سەرجەم زانیاریەکان خرانە سستەمێکی داتابەیس بەمەبەستی دەست کەوتنی زانیاری ورد لەسەر ژمارەو جۆرو رێژەی کەم ئەندامان لەهەرێمی کوردستان
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.