Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:52

به‌ وێنه‌.. گه‌نجێک پێشبینی مه‌رگی خۆی ده‌کات

دوای 2 كاتژمێر له‌ پێشبینییه‌كه‌ كۆچی دوایی ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

 گه‌نجێك به‌ر له‌ مردنی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ماڵئاوایی له‌ هاوڕێ و خزمانی ده‌كات.

دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ گه‌نجێك به‌ ناوی " كه‌یوان فایق" له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی پرۆفایله‌كی له‌ وێنه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ وێنه‌یه‌كی ڕه‌ش و له‌ ناو كه‌ڤه‌ره‌ ڕه‌شه‌كه‌ش ده‌نووسێت (ماڵئاوا).

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ دوای 2 كاتژمێر له‌ گۆڕینی پڕۆفایله‌كه‌ی و نوسینی دێڕێك له‌ ژێر پڕۆفایله‌كه‌ كه‌ نووسیویه‌تی "ماڵئاوا بۆ كاتێكی نادیار" گیان له‌ ده‌ست ده‌داو كۆچی دوایی ده‌كات.

مردنی ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ دوای كردنی ئه‌و پۆسته‌ بۆته‌ جێگه‌ی باس و خواسی هاورێكانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ نه‌خۆشیی گه‌وره‌بوونی خانه‌كان" كیلۆید"ی هه‌بووه‌ و له‌ دوای مردنیشی هیچ ئاسه‌وارێكی خۆكوشتن و كوشتنی پێوه‌ دیار نه‌بووه‌.

margmarg1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.