سه‌رچاوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ست به دانه‌وه‌ی خه‌رجی خوێندنی قوتابیانی تواناسازی هه‌رێمی كوردستان كرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد،" رۆژی پێنج شەممە 19ی تەمووز، بە واژۆی رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم، دەستكرا بە دانەوەی خەرجی خوێندنی قوتابيانى خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) لە چوار چێوەی رێنمایی دارایی ژمارە 38ی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، گوژمەی یەكەمی پارەكە 100 ملیۆن و 500 هەزار دیناربوو، بە گوێرەی لیستەكانی لیژنەی تایبەتمەند بە چەند فەرمانبەرێكی وەزارەتی تەندروستی دراوە، هەروەها بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی هەرێم بەردەوامی بە دانەوەی خەرجی قوتابيانى ماستەر و دكتۆرا لە چوار چێوەی رێنمایی دارايی ژمارە 38 دەدرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەگوێرەی لیستەكانی لیژنەی تایبەتمەند، پارەکە دراوە بە چەند فەرمانبەرێكی وەزارەتی تەندروستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.