Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 20:57

‌لە شارۆچکه‌ی کفری گەنجێک هاوڕێیەکی خۆی به‌ فیشه‌ک کوشت

ده‌مه‌قاڵی له‌ نێوانیان دروست ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%


وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌قه‌زای كفری گه‌نجێك فیشه‌ك ده‌نێت به‌هاوڕێیه‌كی خۆییه‌وه‌و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.

رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرایكردووه‌، رۆژی یه‌كشه‌مه‌ له‌قه‌زای كفری دوای دروستبوونی ده‌مه‌قاڵه‌ له‌نێوان دوو كه‌س، گه‌نجێكیان فیشه‌ك به‌هاوڕێیه‌كی خۆیه‌وه‌ده‌نێت به‌ناوی (زیاد كه‌مال عه‌بدوڵڵا) له‌دایكبووی 1998،  دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گه‌نجه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

باس له‌وه‌شكراوه‌، له‌ ئێستادا تۆمه‌تبار به‌ناوی " ا، ب، ع" به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 405 به‌ندكراوه‌و پۆلیسی قه‌زای كفری ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ له‌سه‌ر چۆنێتی و هۆكاری رووداوه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.