Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:56

دزه‌یی: پێشنیازمان کردووە هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانان پێکەوە ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەبەرن

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆشایی ئه‌منی له‌م ناوچانه‌ دروستبووه‌
کوردستان TV
#7
100%


وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشنیازیان کردووە هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانان پێکەوە ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەبەرن.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ بۆشایی ئه‌منی له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق دروست بووه‌و داعش سودی له‌و بۆشاییانه‌ بۆ چالاكیه‌كانی وه‌رگرتووه‌.

سه‌فین دزه‌یی، گوتیشی: هه‌رێمی پێشنیاری كردووه‌ رێكه‌وتنێكی  سێ لایه‌نه‌ دروست بكرێن، له‌ نێوان هه‌رێم و  به‌غدا و هاوپه‌یمانان  بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایانه‌ی كه‌ دروستبووه‌ پڕی بكه‌نه‌وه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی داعش له‌ناوبه‌رن.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.