لە ماوەی 24 كاتژمێردا 8 تانكەرسی سوتەمەنی كوالێتی خراپ لە دەروازە سنوریەكانەوە راوانەی نێو خاكی ئێران كراوەتەنەوە، ههروهها لە حەوت مانگی رابردوودا لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە، 86 تانکەر سووتەمەنی (بەنزین و گاز) گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران.
لە ماوەی 24 كاتژمێردا 8 تانكەرسی سوتەمەنی كوالێتی خراپ لە دەروازە سنوریەكانەوە راوانەی نێو خاكی ئێران كراوەتەنەوە و بەرێوبەری مەرزی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران ریگەیاند: ئەو سوتەمەنیانە كوالێتیان خراپە ب,وە و لە ژێر پشكنین دەرنەچوون.
بەرێوبەری مەرزی حاجی ئۆمەران لە راگەینراوێكدا بڵاوی كردەوە، دوایی پشكنینی تانكەرەكان لە لایەن تاقیگەی پشكنینی سوتەمەنیەوە، دەركەوت كوالێتی و جۆری گازی ناو تانكەرەكە زۆر خراپە، بریاردرا بە رەتكردنەوەی هاتنی ئەو تانكەرانە بۆ ناو كوردستان .
دوێنێ شەممەش لە مەرزی باشماخەوە شەش تانكەری بەنزین دوایی پشكنین بە هۆی نزمی كوالیتیەوە گەڕێنرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران.
لهلایهكی دیكهشهوه بەپێی راگەیێندراوی بنکەی تاقیگەی پشکنینی سووتەمەنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لە رۆژی 1-1-2018 تاکو 30-6-2018 لەڕێگەی دەروازەکەوە چوار هەزار و 408 تانکەر سووتەمەنی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە تاقیگەکە پشکنینیان بۆ کراوە.
پەپێی راگەیێندراوەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لەو ژمارەیە 668 تانکەریان گازبوون، بەڵام 39 تانکەریان نەگونجاو بوون و رێگەنەدراوە بێنە کوردستانەوە. هەروەها 11تانکەر نەوت هەمووی گونجاو بوون.
لەو حەوت مانگەدا سێ هەزار و 729 تانکەر بەنزین لە ئێرانەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوەن، سێ هەزار و 682 تانکەریان گونجاو بوون و 47 تانکەریان بەهۆی نەگونجاوی رێگەنەدراوە بێنە کوردستانەوە.
بەپێی راگەێندراوەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، هەموو تانکەرە سووتەمەنییەکان 86 تانکەر بوون و گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.