بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5،8 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر بەشێكی زۆر لە رۆژھەڵاتی كوردستانی ھەژاند و چه‌ند شارێكى هه‌رێمیش هه‌ستی پێكراوه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌رووی 30 کەس برینداربوونه.
بوومەلەرزەیەك بەشێكی زۆر لە رۆژھەڵاتی كوردستانی ھەژاند و لە باشووری كوردستانیش ھەستی پێكراوە، تاكوو ئێستاش سه‌رووی 30 کەس لە جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی و دەورووبەری بریندار بوون.
نیوەڕۆی ئەمرۆ یەكشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوری 5 پۆینت 8 پارێزگای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستانی ھەژاندووە، ھێزی بوومەلەرزەكە بەرادەیەك بووە كە لەھەموو پارێزگاكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و لە پارێزگای ھەولێر و سلێمانی باشووری كوردستانیش ھەستی پێكراوە.
بەرێوەبەری ناوەندی فریاكەوتنی ئێران رایگەیاندووە: سەرجەم ھێزەكانیان لە ئامادە باشی تەواودان.
لای خۆشیه‌وه سادق سادق خودادادی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای كرماشان له‌وباره‌وه به ئاژانشی ئیرنای راگه‌یاندووه تیمی دیاریكردنی زیانه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه بۆ تۆماركردنی زیانه‌كان.
گوتیشی: به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ته له بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه"، ئاماژەشی به‌وه‌دا كه رێگاكانی پارێزگاكه كراوه‌ن و به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیان به تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی و دابه‌شكردنی ئاو نه‌گه‌یشتووه.
هاوكات ئاژانسی فارس نیوز بڵاویكرده‌وه كه دوای بوومه‌له‌رزه‌كه، 20 جاری تر ناوچه‌ی تازاوای سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانی له‌ریوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.