ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 22 ى ته‌موزی 2018 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى له‌سیمینارێكدا به‌ئاماده‌بوونى بەشێكی زۆر لەئەندازیاران و تەكنیكاران ، ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى دانانى پێوه‌ری زیره‌ك درا .
لەسیمنارەكەدا بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بەوردی تیشكی خستە سەر پرۆژەی دانی پێوەری زیرەك كە بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێی بكات.
هەروەها بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی چۆنیەتی دانانی پێوەرەكەو شێوازەكانی كاركردنی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، لەكۆتایشدا گفتوگۆكرا لەلایەن ئامادەبووانەوە سەبارەت بەپێوەرەكە.
پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەك یەكێكە لەو پرۆژانەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا جێبەجێی بكات، بڕیاریشە لەماوەی 12 بۆ 18 مانگدا جێبەجێ بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.