Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 06:25

به‌وێنه‌... له‌ ڕووداوێکى هاتووچۆ له‌ڕێگای گشتى هامڵتۆن 11 که‌س بوونه‌ قوربانى

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سۆران ڕایده‌گه‌ێنێت نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 22ى 7 ى 2018 ، ڕووداوێكى هاتووچۆدا  له‌جۆری پێكدادان  له‌ڕێگاى گشتى  هامڵتۆن  له‌نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ى خه‌لیفان - سپیلك  له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا ، كه‌ئۆتۆمبێلى جۆری كیا خۆی كێشابوو به‌ئۆتۆمبێلى  جۆری ئێم گراند  ، دواتر خۆی كێشابوو به‌ئۆتۆمبێلێكى دیكه‌ له‌جۆری لانسه‌ر  ، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ 11 كه‌س برینداربوون  كه‌برینى ئافره‌تێك له‌ ڕووداوه‌كه‌ سه‌خته‌ ڕه‌وانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر كراوه‌ 

هاتووچۆ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ى  بۆ پابه‌ند نه‌بوون به‌بنه‌ما و ڕێساكانى هاتووچۆى گه‌ڕانده‌وه‌ 

rudawrudaw


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.