Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 06:27

هێزه‌ عێراقیه‌کان له‌گه‌ڕه‌کى په‌نجى عه‌لى که‌رکوک ده‌ستیان به‌گه‌ڕان و پشکنینى ماڵان کرد

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ
کوردستان TV
100%


سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ى ته‌موزی 2018 ، هێزێكى هاوبه‌شى دژه‌ تیرۆری عێراقى و حه‌شدى شه‌عبی له‌گه‌ڕه‌كى په‌نجا عه‌لى كه‌ركوك ، ده‌ستیان به‌شكنین و گه‌ڕانى ماڵه‌كانی  ئه‌و  گه‌ڕه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ 

به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و هێزانه‌ له‌و گه‌ڕه‌كه‌ هاتووچۆى ئۆتۆمبێلیشیان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ ، نایه‌ڵن هیچ ئۆتۆمبێلێك به‌ناوچه‌كه‌دا تیپه‌ڕببێت .

تا ئێستا هۆكاری گه‌ڕان و پشكنینى ماڵه‌كان له‌گه‌ڕه‌كى په‌نجا عه‌لى  له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ ڕووننه‌كراوه‌ته‌وه‌ ، ڕه‌وشى ئه‌منی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌ئێستادا ئاڵۆزه‌ و له‌هه‌فته‌ى پێشوو ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌كه‌ركوك ڕوویاندا ، هێزه‌كانى عێراقى توانای پاراستنى ناوچه‌كه‌یان نه‌ماوه‌ و چاڵاكى چه‌كدارانى داعش زیادی كردووه‌ له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر دژه‌ تیرۆر و حه‌شدى شه‌عبی 


شوان عه‌زیز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.