"سه‌ید ڕێبوار سه‌ید ساڵح" به‌رپرسی لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 1ی شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه به دوو كڵاشیكۆف ته‌قه له باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كرا و له كۆی 38 فیشه‌ك 18 فیشه‌ك به‌ر لیژنه‌ی ناوچه كه‌وتوون.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستبه‌جێ دوای ڕووداوه‌كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه به پۆلیس و ئاسایشه‌وه گه‌یشتنه باره‌گای ناوچه‌مان و قاوه‌نی فیشه‌كه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه و ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستڕێژیه‌یان كرد بۆ سه‌ر باره‌گاكه.
به‌رپرسی لقی 19 گوتیشی: له كاتی ڕووداوه‌كه ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه له نێوان چه‌كداره ته‌قه‌كه‌ره‌كان و پێشمه‌رگه‌كانی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ڕوویداو ثيَشمةرطةكان ولاَمي تةقةكاني ئةوانيان دايةوة و ده‌ستڕێژی گوله‌كانی ئه‌وان زیاتر له 10 خوله‌كی خایاندوو دواتر دوای هاتنی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه ڕایانكردو ئه‌و ناوه‌یان به‌جێهێشت.
سه‌ید ڕێبوار، لێدوانی ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان، قائیمقایمی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆ مااڵپه‌ڕی SNN ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌ێنێت وا دیاره جه‌نابی قائیمقایم ئاگاداری بارودۆخی ئه‌منی شاره‌كه نییه و له خۆیه‌وه قسه ده‌كات ئه‌گه‌رنا ئێمه به‌یانی دوێنێ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ سكاڵای یاساییمان تۆمار كردووه و بابچێت سه‌یری سكاڵاكه بكات ئه‌و كات بێت و ئه‌و هه‌واڵه به درۆ بخاته‌وه.
به‌رپرسی لقی پارتی له چه‌مچه‌ماڵ ڕاشیگه‌یاند: با قائیمقایم سه‌رێك له باره‌گای ناوچه بدات هێشتا شوێنی گولله‌كان به دار‌و دیواری باره‌گاكه گه‌رم و دیارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.