لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ئێوارهى ڕۆژى 21ی 7 ی 2018 ، گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ لە دەریاچەی كونە ماسی لەكاتی مەلەكرندا بەهۆی ئاوەوە خنكا و گیانی لەدەستدا .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەو تاوان تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا و لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ماوەتەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .
گەنجەكە ناوی (م ، ص ، م ) و تەمەنی 19 ساڵەو دانیشتوی گەڕەكی زەرگەتەی كۆنە لەشاری سلێمانی ، لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی بەمەبەستی گەشتكردن ڕویان لەوناوچەیە كردووە بەڵام لەكاتی مەلەكردنداو بەهۆی ئاوەوە خنكاوەو گیانی لەدەستداوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.