Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:21

له‌حاجی ئۆمه‌ران ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ دوو تۆن ده‌رمان و پێداویستی پزیشکیدا گیرا

له‌ژێر په‌ڕه‌ی A4 دا شاردرابوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی  نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران، رایده‌گه‌یه‌نێ، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ دوو تۆن ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی قاچاغدا گیرا كه‌ له‌ژێر كاغه‌زدا شاردرابووه‌وه‌ و به‌نیازبوون له‌ ئێرانه‌وه‌ بیگوازنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

مه‌سعود باتێلی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، رایگه‌یاند:بڕی 2 تۆن و 234 گرام ده‌رمانی قاچاغ له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدابوو، به‌نیازبوون له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان بیگوازنه‌وه‌ به‌ڵام له‌ لایه‌ن كارمه‌ندانی ده‌روازه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.

راشیگه‌یاند: ده‌رمانه‌كان له‌ژێر په‌ڕه‌ی A4 دا شاردرابوونه‌وه‌ و ویستوویانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بهێنرێته‌ ھه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.