Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:10

کۆمسیۆن: تائێستا ده‌ره‌نجامی هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌کان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌

هه‌ندێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ورد نییه‌
کوردستان TV
100%


كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی‌ له‌باره‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت تاوه‌كو ئێستا هیچ ده‌ره‌نجامێكی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیان رانه‌گه‌یاندووه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ورد نییه‌.

له‌یس جه‌بر وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند: هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن و  تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ره‌نجامی پڕۆژه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ راست و ورد نییه‌ و كۆمسیۆن هیچ جۆره‌ ده‌ره‌نجامێكی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی رانه‌گه‌یاندووه‌.

له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و دادوه‌ره‌ دامه‌زرێنراوه‌كان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌ژماكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ره‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و  تائێستاش پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.