شەوی ڕابردوو ھاوڵاتیەکی کورد لەگوندی مەردانی سەربە شاری خانەقین لەلایهن گروپێکی چەکداركوژرا.
سەرچاوەیەکی پۆلیسی خانەقین كه نهیویستوونه ناوی ئاشكرا بكرێت ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو لە گوندی مەردانی سەربە قەزای خانەقین گروپێکی چەکداری نەناسراو تەقەیان لە ھاووڵاتییەك بەناوی "ڕەحمان نەجم کردووەو خێزانداریشه بەسەختی بریندار بووە لە كاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی خانەقین گیانی لەدەستداوە.
لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بە دەیان خێزانی كورد ناوچەكەیان بەجێهێشتوە و
چەند مانگێكە لە خانەقین و گوندەكانی دەوروبەری كردەوەی توندوتیژی دژ بە هاوڵاتیانی كورد لە زیادبوندایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.