Erbil 12°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 15:18

له‌ چه‌مچمه‌ماڵ هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر بارەگای ناوچەی پارتی

ئامانجی تەقەكردن لە کادیرەکانی پارتی بووە
کوردستان TV
#7
100%


له‌ شارۆچکەی چەمچەماڵ سەر بەپارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە بارەگای ناوچەی پارتی كرد.

لەمبارەیەوە کادیرێکی ناوچەی پارتی ئاشکرای كرد 19 فیشەک بەر بارەگاکەیان کەوتووە و ئامانجیشیان تەقەكردن لە کادیرەکانی پارتی بووە.

شەوی ڕابردوو لە سەنتەری قەزای چەمچەماڵ لە نێو ئۆتۆمبێڵێکی ''بی‌ئێم''ـەوە تەقە لە بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا و بەرپرسێکی پارتیش لە چەمچەماڵ دەڵێ، سەرەداومان دەست کەوتووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

لوقمان شوانی، کارگێڕی لقی 19ی پارتی لە چەمچەماڵ ڕاگەیاند: کاتژمێر یه‌كی شەوی ڕابردوو لە نێو ئۆتۆمبێڵێکی جۆری ''بی‌ئێم''ـەوە ژمارەیەک چەکدار تەقەیان لە بارەگای لیژنەی ناوچەی چەمچەماڵی پارتیمان کردووە و بە ھۆی دەستڕێژییەوە ژمارەیەک فیشەک بەر بینای لیژنەی ناوچە کەوتوون، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی بە دوای خۆیدا نەھێناوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەرەو پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەچین و دیسان تەقەکردن لە بارەگاکانمان دەستی پێ کردووەتەوە.

کارگێڕی لقی 19ی چەمچەماڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ماوەی شەش ساڵە ناوە ناوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ تەقە لە بارەگاکانمان دەکرێت، بەتایبەتی لە کاتی نزیکبوونەوەی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان دیاردەی تەقەکردن لە بنکە و بارەگای پارتیمان زیاتر دەبێت، ئەمەش لای ئێمە جێگەی گومانە.

دەربارەی دەستگیرکردنی تەقەکەرانی شەوی ڕابردوو، لوقمان شوانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه‌ ھێشتا بکەرانی ڕووداوی شەوی ڕابردوو دەستگیر نەکراون و لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردووە، بەڵام ئێمە وەک حزب سەرەداومان دەست کەوتووە، ئەوانەی تەقەیان کردووە سەر بە لایەنێکی سیاسین، ھەرکاتێک لەسەریان ساخ بووەوە دەیاندەینە دادگا بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.