بەرپرسی راگەیاندنی پێشووی قایمقامیتی خورماتوو ڕایدەگەیەنێت لەسەر ئەوەی پێشمەرگە بوون و ئاڵای کوردستان لەسەر پێناسەکانیان هەبووە لە بازگەیەکی پشکنین لە خوورماتوو هێرشکراوەتە سەر دوو پێشمەرگە و لێیاندراوە.
محه‌مه‌د فایق، به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای دوزخورماتوو ڕاگه‌یاند: دوو پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانیی دوو كه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی كۆماریی دوزخورماتوون له كاتی سه‌ردانی هاورێیه‌كیان و دوای گه‌ڕانه‌وه له بازگه‌یه‌كی هێزه عێراقییه‌كان داوای ناسنامه‌یان له‌و دوو پێشمه‌رگه‌یە كردووه و كاتێك زانیویانه ناسنامه‌ی پێشمهرگایەتییان پێ بووه، ئه‌فسه‌ری بازگه‌كه سووكایه‌تیی پێ كردوونه و پێی گوتوون كه ئه‌مه ئاڵای میسره و ئاڵای كوردستان نییه و دواتر زۆر سووكایه‌تیان پێ كردوونه و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆریشیان داون و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیریشیان كردوون و دواتر ئازادیان كردوون.
لەدوای ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر کە تێیدا حەشدی شەعبی بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێک، پارێزگای کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داگیر کران، ڕەوشی ئەمنیی ئەو ناوچانە تێکچووە و هاووڵاتیانی کورد لەو ناوچانە ژیانیان لە مەترسی دایە و بەتایبەتی لە قەزای خورماتوو بە دەیان هاووڵاتیی کورد شەهید و بە سەدان ماڵ و موڵکیان سووتێندران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.