Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:18

وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هه‌رێم له‌سه‌ر به‌کارهێنانى تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هۆشداری به‌ به‌کارهێنه‌ران ده‌دات

له‌درێژه‌ى هه‌واڵ زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%


به‌هۆی نه‌بوونى خزمه‌تگوزاری و خراپى بارى گوزه‌رانیان خۆپیشاندانى هاوڵاتیان له‌باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه‌ ،  بڕیاریان داوه‌ تا داواكارییه‌كانیان جێ به‌جێ نه‌كرێن له‌خۆپیشاندان سارد نابنه‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن  

به‌هۆی ترس له‌فراوانبوونى خۆپیشاندان و له‌پێناو ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى  حكومه‌تى عێراق فلته‌ری خستووه‌ته‌ سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى فه‌یس بووك و ئینستگرام  ، بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌غدا له‌شاره‌كانى عێراق و له‌هه‌رێمى كوردستانیش جێ به‌جێ كراوه‌

به‌شداربووانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ئێستادا به‌رنامه‌ى  VPN بەکاردەهێنن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن فه‌یس بووك و ئینستگرام بكه‌نه‌وه‌


ئومێد محەمەد گوته‌بێژى  وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ، بە پێی توێژینەوەکان بەکارهێنانی(VPN)لە لایەن هاوڵاتیانەوە هەرچەندە پاسۆرد شکێنە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکاتەوە، بەڵام ئەو بەرنامەیە باش نییە.

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێ،ێت ، ئەگەر هاوڵاتیان بە فری بەرنامەکە بەکاربهێنن و نەیکڕن، هەموو نهێنیەکانی ناو مۆبایلەکەنیان دەکەوێتە لای ئەو کۆمپانیایە، بەڵام ئەگەر بە پارە بێت کێشەی نییە، هەرچەندە هاوڵاتیان گوێ بەوە نادەن و بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاریدەهێنن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.