Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:05

پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی و فڕۆکه‌ی ئێف 35 بۆ ئۆپه‌راسیۆنێکی نهێنی به‌رێکه‌وتن

باشترین جۆری فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ن
کوردستان TV
100%

به‌ پێی راپۆرتێكی وێب سایتی میلیتاری دۆت كۆم-ی ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌ بواری سه‌ربازی، نزیكه‌ی 5000 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ی جۆری ئێف 35 بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی به‌ره‌و رۆژئاوای ئاسیا به‌رێكه‌وتوون.

ktv

له‌مباریه‌وه‌ موقه‌ده‌م جیمی ماكیاس، سه‌رۆكی به‌شی پلاندانان له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌: فڕۆكه‌كان باشترین جۆری فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ن كه‌ له‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌دان و له‌وانه‌یه‌ به‌شداری له‌ هه‌ندێك ئۆپه‌راسیۆن دا بكه‌ن.

پێگه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ده‌شڵێت: وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(پنتاگۆن) ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به‌نهێنی هێشتۆته‌وه‌و نایانه‌وێ وورده‌كاری زیاتر ئاشكرا بكه‌ن.

پێشتر رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی ئاشكرای كردبوو كه‌ ئه‌م هێزه‌ بۆ جێگۆڕكێی ئه‌و هێزانه‌یه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی له‌ سوریا بوونیان هه‌یه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.