لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى دهۆك ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى له‌ڕووباری خاپوور نزیك گوندی كرسێ گه‌نجێك كهوتووهتهه ناو ئاوى ڕووباره‌وه به‌هۆیه‌وه ده‌بێته گیانى له‌ده‌ستدانى
به‌رگری شارستانى دهۆك ڕاشیده‌گه‌ێنێت گه‌نجه‌كه به‌ناوی (ا.م.ا) تەمەنی 26 ساڵە ، دانیشتووی شاری دهۆكە، دوای نزیكه‌ى 5 كاتژمێر گەڕان تیمەكە توانیان تەرمەكەی بدۆزنەوەو رەوانەی پزیشكی دادی دهۆكیان كرد.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.