Erbil 11°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 18:08

هه‌ستیاری پێستی منداڵی ساوا: هۆکارو چاره‌سه‌رییه‌کانی

بوونی ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ دروستكردنی دایبیدا
کوردستان TV
100%

هه‌ستیاری پێست له‌ منداڵدا، بریتییه‌له‌ سوربوونه‌وه‌و قلیش بوون و توێكڵ فڕێدانی پێست، به‌تایبه‌ت له‌به‌شی خواره‌وه‌ی (سمتی) منداڵ دروست ده‌بێت و تووشی بێزاری و ماندووبونێكی زۆری ده‌كات.

له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی "dohsuli" موشیر ئیبراهیم عبدلله‌ پزیشكی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پێست باس له‌ حاڵه‌ته‌كانی سوربوونه‌وه‌ی پێست له‌ منداڵی ساوادا ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌كاتی هه‌ڵگرتنی دایبداو هۆكاره‌كانی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش ده‌خاته‌ڕوو و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: چه‌ند هۆكارێك هه‌یه‌ وا ده‌كات سوربونه‌وه‌ی پێست له‌منداڵدا ڕوو بدات به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی شوێنی دایبی هه‌ڵگرتنن له‌وانه‌ش وه‌ك:

1- بوونی ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ دروستكردنی دایبیدا هه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سمتی منداڵه‌كه‌ ده‌بێت و تووشی سورهه‌ڵگه‌ڕانی ده‌كات.

2- توشبوونی منداڵ به‌ نه‌خۆشی ئێكزیمای ده‌ینی كه‌ هه‌ندێكجار منداڵ تووشی ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیدا.

3- دره‌نگ گۆڕینی دایبی كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ سمتی ئه‌و منداڵه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌و دایكه‌كه‌ نایگۆڕێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ بكاته‌ سه‌ر پێستی منداڵ به‌تایبه‌ت له‌كاتیی خۆ پیسكردنی منداڵه‌كه‌دا.

4- به‌كارنه‌هێنانی هه‌ندێك كرێم له‌لایه‌ن دایكانه‌وه‌ كه‌پێویسته‌ ئه‌و كرێمانه‌ به‌كاربهێنرێن تا وه‌ك توێژاڵێك له‌سه‌رووی پێسته‌وه‌ ڕێگری بكات له‌ زیانه‌كانی میزوپیسایی كه‌ مادده‌ی ئامۆنیاو یوریایان تێدایه‌ هۆكارن بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌.

ئه‌وپزیشكه‌ پسپۆڕه‌ ووتیشی: حاڵه‌تی سوربوونه‌وه‌ی پێست سه‌ره‌تا وه‌ك هه‌ستیارییه‌كی ئاساییه‌و دواتر ده‌بێته‌ هه‌وكردن ئه‌م هه‌وكردنه‌ش له‌وانه‌یه‌ به‌كتریایی بێت یان یان ڤایرۆسی بێت به‌ڵام به‌زۆری كه‌ڕوویی یه‌ ئه‌و كه‌ڕووییه‌ش له‌ناوچه‌ی به‌شی دایبیه‌كه‌ دروست ده‌بێت كه‌پێ ی ده‌ڵین (كان دیده‌).

بۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن هه‌ندێك جار پزیشكان به‌هه‌ڵه‌ كرێمی چاره‌سه‌ر داده‌نێن له‌كاتێكدا ئه‌وبه‌شه‌ ناوچه‌یه‌كی داخراوه‌و پێده‌چێت پێسته‌كه‌ی تووشی ته‌نك بوونه‌وه‌ بووبێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ستیاری بێت ئه‌وا چاره‌سه‌ره‌كان جیاوازن وه‌ك له‌چاره‌سه‌ره‌كانی بوونی كه‌ڕوو، بۆیه‌ بۆ پاراستنی منداڵه‌كه‌ پێویسته‌ ئه‌م ڕێگا چاره‌سه‌رییانه‌ بگیرێته‌به‌ر:

1- پێویسته‌ شوێنی دامێنی منداڵ به‌ووشكی بهێڵرێته‌وه‌.

2- چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان بكرێت هه‌ستیاری بێت یان هه‌وكردن یان كه‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جۆرێك له‌ كرێم به‌كاربهێنرێت.

3- گۆڕینی دایبی منداڵ تا سه‌لامه‌ت بێت له‌و حاڵه‌تی سوربونه‌وانه‌ی دروست ده‌بن، ئه‌و دایبیانه‌ به‌كاربهێنرێت كه‌ بۆن و ماده‌ی ئه‌لكهولیان زۆرتێدا نی یه‌ یان بۆ ماوه‌یه‌ك بێ‌ دایبی ئاگاداری منداڵه‌كه‌ بكرێت.

4- سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بكرێت، بۆیه‌ هه‌ندێكجار له‌ناوده‌می كه‌ڕوو قه‌دماغی سپی هه‌بێت پێویسته‌ منداڵ ببینرێت و بێ‌ بینینی منداڵ چاره‌سه‌ر زیان به‌ ته‌ندروستی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت.

5- شۆردنی به‌شی خواره‌وه‌ی منداڵ به‌ ئاوسابوون به‌تایبه‌ت ئه‌و سابونانه‌ی ته‌ندروستن و پزیشك ڕێگه‌ی پێده‌دات بۆ به‌كارهێنان و مادده‌ی كیمیاییان تێدا نه‌بێت تاوه‌كو نه‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ پێستی منداڵ.

6- پاش شۆردنی پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ سمتی منداڵ ووشك بكرێته‌وه‌.

7- به‌كارهێنانی سۆدیۆ كرێم و كرێمه‌كانی دیكه‌ بۆ پارێزگاری له‌سوربوونه‌وه‌ی پێستی منداڵ به‌ به‌كارهێنانیشی چینێكی ته‌نك له‌سه‌رپێست دروست ده‌كات له‌كاتی میزوپیسایی ئه‌وچینه‌كرێمه‌ نایه‌ڵێت پێستی سورببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.