Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 20:07

له‌ به‌ریتانیا ره‌شپێستێک وه‌ک شاجوان هه‌ڵبژێردرا

یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووی ئه‌م وڵاته‌ ره‌شپێستێك ده‌بێته‌ شاجوان
کوردستان TV
100%


خانمه‌ ره‌شپێستی به‌ریتانی " دی ئان كه‌نتیش " وه‌ك شاجوانی یه‌كه‌می ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستنیشانكراو بریاره‌ كۆتایی ئه‌مساڵ وه‌ك نوێنه‌ری به‌ریتانیا به‌شداری له‌ كێبركێی شاجوانی جیهاندا بكات .

 دوێنی چوار شه‌ممه‌ 18/7/2018 ئاژانسی هه‌واڵی " بی بی سی " ئاشكرایكرد ، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی به‌ریتانیا خانمه‌ ره‌شپێستێكی به‌ریتانی به‌ ناوی " دی ئان كه‌نتیش " توانی له‌ 66 ه‌مین كێبركێی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی  وڵاتی به‌ریتانیا به‌سه‌ر گشت ركابه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وێت و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ ده‌ستبهێنێت .

له‌ وڵاتی به‌ریتانیا 66 ساڵه‌ به‌رده‌وام و به‌ بێ برانه‌وه‌ كێبركێ بۆ هه‌ڵبژاردنی شاجوانی به‌ریتانیا به‌رێوه‌ده‌چێت ، به‌ڵام  به‌ درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ جاری یه‌كه‌مه‌ خانمێكی ره‌شپێست بتوانێت پله‌ی یه‌كه‌م له‌ كێبركێكان به‌ده‌ست بهێنێت .

جێی باسه‌ ، دی ئان ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌و له‌ وڵاتی ئانگۆلا له‌ دایك بووه‌ ، ئانگۆلا یه‌كێكه‌ له‌ دوورگه‌كانی كاراییبه‌ كه‌ له‌ ژێر حوكمرانی به‌ریتانیا دایه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.