Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 23:42

دواین زانیاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکووک

شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ كه‌ركووكی هه‌ژاند
کوردستان TV
#7
100%

 

شەوی رابردوو، ژمارەیەك تەقینەوەی تیرۆریستی لە شاری كەركوك ڕوویدا، سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش ده‌ڵێن: 10 تەقینەوە بوون و تێیدا 11 کەس بریندار بوون.

سەرچاوەیه‌كی ئەمنی لە کەرکووک، لەبارەی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردووی ئەو شارە رایگەیاند: ژمارەی ته‌قینه‌وه‌كان 10 تەقینەوە بووە و لە ڕێگای بۆمبی چێندراوه‌ و بۆمبی دەستییەوە ئەنجام دراون  و  و لە گەڕەكاكانی ( ڕێگای بەغدا و حیسابات و شۆریجە و عرووبە) ڕوویانداوە، بەو هۆیەشەوە 11 كەس بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ی گوتیشی: شەوی چوارشەممە ، سێ هاوەن ئاراستەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی كەركوك كراون و  زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به‌ میدیاكارانی راگه‌یاندووه‌ زیانێكی زۆر به‌ر باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌وتووه‌، زۆر ئه‌سته‌مه‌ به‌غدا ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ نۆژه‌ن بكاته‌وه‌، له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی بوجه‌ی پێویستی نییه‌، گوتیشی: ماوه‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان چه‌ند شارێكی عێراقی گرتۆته‌وه‌ له‌به‌ره‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌ حكوومه‌تی عێراق ئه‌و شتانه‌ی پێ دابین ناكرێت.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان، لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، كەركووک و دەورووبەریان داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخی ئەمنیی شارەكە ئارامی بە خۆیەوە نەبینیوە و داعشیش پەرەی بە رێکخستنەکانی داوەتەوە و بە جۆرێک بووەتە مەترسی جددی لە سنوورە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.