Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 02:52

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ باره‌ی گه‌شتی حاجیانه‌وه‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه

لیژنه‌ كارگێڕییه‌كانمان له‌ وڵاتی سعودییه‌ له‌ پێشوازی حاجیاندا ده‌بن
کوردستان TV
#7
100%

نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كارو باری ئاینی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 23/7/2018 یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان به‌ره‌و سعودییه‌ به‌ڕێده‌كه‌وێت.

ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی حه‌جكارانی كورد بۆ ئه‌مساڵ بریتییه‌ له‌ 5469 كه‌س له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ .

گوته‌بێژی گوتیشی: لیژنه‌ كارگێڕییه‌كانمان له‌ وڵاتی سعودییه‌ له‌ پێشوازی حاجیاندا ده‌بن و له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژدا سه‌رجه‌م حه‌جكاران له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ سعودییه‌ و هه‌موو پێداویستییه‌ خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستییه‌كانیش بۆ حاجیان ده‌سته‌به‌ر كراوه‌ و له‌ ڕۆژی 7ی ئابی 2018 كۆتا گه‌شتی حاجیان به‌ره‌و سعودییه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.