شاندێكی هاوبەشی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە بەغدا.
شاندی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی و مەلا بەختیار بەشداری کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بوون.
شاندی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبوونەوە کە گشت لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەوێ بەشدار بوون.
دواى به‌شداریكردنى له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، مه‌لا به‌ختیار له لێدوانێكدا گوتى: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌ك قۆناغێكى نوێ سه‌یرى عێراقیان ده‌كرد و باس له خۆپیشاندانه‌كانى باشوورى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوازده‌ى ئایار خرانه‌ڕوو.
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق، مەلا بەختیار رایگه‌یاند هێشتا رێککەوتنی شیعەکان نەکراوە و سوونەکانیش خۆیان کۆنەکردووەتەوە، تەنیا کورد بە تایبەت پارتی و یەکێتیی بە هاوبەشی پڕۆژەیەکیان هەیە و ئێمە خۆمان کۆکردووەتەوە و لە ئێستادا بەیەکەوە هاتووین و لە داهاتوویشدا هەر بەیەکەوە دێین.
شانده‌كه چەند رۆژێك لەبەغدا دەمێنێتەوە و تیایدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عێراق لەبارەی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و پێگە و پشكی كورد لەنێو ئەو حكومەتەدا گفتوگۆ دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.