ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له هه‌رێمى كوردستان پلانی کاری ستراتیژی بۆ رووبەڕووبونەوەو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لە هەرێمى كوردستان داده‌رێژرێت و هەوڵدەردرێت تەواوی تۆمەتبارانی کەیسی گەندەڵی دەستگیربکرێن.
له‌م باره‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، كه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان و ئینیستیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان بەئامادەبوونی بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکان سمینارێکیان ئەنجامدا ، بەئامانجی داڕشتنى پلانى كارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیی بۆ ئەوەی بتوانرێت پلانى ستراتیژى به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى جێبه‌جێ بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پلانی ستراتیژی زۆر گرنگە بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌لى، كه لەگەڵ حکومەتی خۆجێی شارەکان کاری لەسەر دەکەن، چونکە گه‌نده‌ڵى وه‌ك نه‌خۆشی به‌ربۆته گیانى هه‌موو لایه‌ك.
باسی لەوەشکرد ، لەئێستادا بەپێی ریزبەندی وڵاتانی گەندەڵ عێراق شەشەمین وڵاتە و ئێمه‌ش به‌شێكین له عێراق ، لەکاتێکدا لە عێراق داهاتى نه‌وت هه‌زاران ملیار دۆلار بووه بەشی زۆری نادیارە.
راشیگەیاند، لەهەرێمی کوردستانیش گەندەڵی هەیە و دەبێ بەشێوەی گشتگیر چارەسەر بکرێت، نەوەک بەش بەش بۆ ئەمەش پێویستمان به پلانێك هه‌یه و ده‌مانه‌وێت چاكسازى ڕێشه‌یی هه‌بێت ، کە بەپێی پلانەکەش له‌سه‌ر ئاستى هه‌شت سێكته‌ر كاره‌كان دابه‌ش بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.