Erbil 14°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 12:39

به‌یاسا ڕێگری له‌ زیاده‌ڕۆییکردن و پلان بۆ باشکردنی ئاو ده‌کرێت

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، پێگه‌ى فه‌رمى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/7/2018، لیژنه‌ی ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی   عومه‌ر عینایه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان،  له‌گه‌ڵ خه‌سرۆ كه‌مال، بریكاری وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتو گوزار و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت كۆبۆوه‌.

مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێكردن و وه‌رگرتنی سه‌رنج و تێبینیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌  سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاسای پارێزگاریكردن له‌دامه‌زراوه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشكه‌شكراوه‌،  به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری پڕۆژه‌كه‌ و  ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر ى.
پڕۆژه‌ یاساكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕێكخستن و ڕێگریكردن له‌ زیاده‌ڕۆییكردن و دانانی به‌رنامه‌ و پلان بۆ باشكردنی ئاو و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتییان.  

 

kobwnawa


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.