له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 18ی 7 ی 2018 ، دوو تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی دزی دەستگیركران كە تا كاتی دەستگیركردنیان سێ سكاڵای یاساییان لەدژ تۆماركراوە .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتباران ( س، ح ) ی دانیشتوی گەڕەكی ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و (ع ، س ) دانیشتوی گەڕەكی كانی ئاسكان لەشاری سلێمانی ، لەگەڕەكی عەلوەكە لەشاری سلێمانی لەكاتی ئەنجمدانی تاوانی دزیدا دەستگیركران .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.