پەیام نایف جەمال، ئەو قوتابیە كچەی لە پۆلی 12ـی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، لەلایەن قوتابخانەكەیەوە خەڵات كرا و دیاریەكی گرانبەهای پێبەخشرا ئەویش ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا یارسی مۆدێل 2017 بوو.
مامۆستا ئازاد حەمەد عەبدولڵا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ژیاری ئەهلی كە پەیام لەو قوتابخانەیە خوێندوویەتی، رایگەیاند كە ئەم قوتابییە بەهۆی ئەوەی پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە بە بەخشینی ئۆتۆمبێلێك خەڵات كرد .
روونیشیكردەوە كە لە قوتابخانەكەی ئێمەدا بە سیستەمی وەزارەتی پەروەردە وانە دەگوترێتەوە و هەموو مامۆستاكانمان مامۆستای شارەزان و خەڵكی ناوەوە هەرێمی كوردستانن .
سەبارەت بە خەڵاتكردنەكانیش ئاماژەیدا كە سالڵانە ئەو قوتابییانەی نمرەی زۆر باش بەدەستدەهێنن، ئێمە خەلڵاتیان دەكەین، كە هەندێك جارە خەڵاتەكان گێڕانەوەی بڕە پارەكەیە بۆ قوتابییەكە و دیارییەكەی پەیام ئەو كچە قوتابیە یەكەمەی ئەمساڵیش ، ئۆتۆمبێلێك بوو كە بە بڕی 12 هەزار و 900 دۆلار بۆی كڕایە و پێشكەشی كرا .
سوهێل تاهیر عەبدولڵا : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.