Erbil 14°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 12:26

په‌رله‌مانى کوردستان هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – که‌رکوک ده‌دات

له‌كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان
کوردستان TV
100%

 ڕۆژى  17/7/2018، لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ، به‌سه‌رپه‌رشتی شوان شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرو بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ تاووتوێی ئه‌و نووسراو و یاداشتانه‌ی كرد كه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونیان و لێكۆڵینه‌وه‌ لێیان، به‌تایبه‌ت ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه‌ دانیشتوانی دوز ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ی كردبوون كه‌ داوای ئارامی و خزمه‌تكردنی زیاتر ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لیژنه‌ نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ به‌نووسراو داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ناوه‌ند بكرێت به‌ ڕێكاره‌ ده‌ستووری و یاساییه‌كان رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر- كه‌ركوك بكرێته‌وه‌، كه‌ له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ئه‌م ڕێگایه‌ به‌ڕووی هاوڵاتییاندا داخراوه‌ و  ئاسته‌نگیی زۆری بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان دروست كردووه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.