ڕۆژى 2018/7/17، په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (8)ى ئاسایی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له ماده‌ی (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به ماده‌ی (94)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
له‌ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته‌روو.
دواتر به‌پێی خاڵی به‌رنامه‌ی كار، كه به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر گفتوگۆكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و مادانه‌ى دیكه‌ی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه مابوون، له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا به‌شی نۆیه‌مى پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه كه تایبه‌تبوو به پرۆسه‌ی گفتوگۆكردن و پهسندكرنی بودجه‌ی گشتی كه له دانیشتنی پێشوودا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆى له‌سه‌ركرا و هه‌روه‌ها به‌شی سێیه‌می پڕۆژه په‌یڕه‌وه‌كه كه تایبه‌تبوو به شێواز‌و چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و ئه‌ركى هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و جێگرى یه‌كه‌می سه‌رۆك جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له‌دانیشتنه‌كانی پێشووتردا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر ماده و بڕِگهگانى كرابوون و چه‌ندین پێشنیاز‌و سه‌رنج و تێبینیی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خرابوونه‌ڕوو، دوای سه‌رله‌نوێ داڕِشتنهوهیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى پهیڕِهو، له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا ماده به‌ماده‌ى به‌شی نۆیه‌می پڕۆژه په‌یڕه‌وه‌كه كه له 12 ماده پێكهاتبوو له‌گه‌ڵ به‌شی سێیه‌می پڕۆژه په‌یڕه‌وه‌كه كه له 11 ماده پێكهاتبوو، دوای خستنه ده‌نگدانیانه‌وه به جیا په‌سندكران.
دوای پشوویه‌ك به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه له سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستیپێكرد، به‌شی ده‌یه‌م و دوای داڕشتنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌و به‌ره‌چاوكردنی سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و لێكدان و لابردنی هه‌ندێ ماده و بڕگه ماده به ماده‌ی به‌شه‌كه به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكران.
سه‌باره‌ت به به‌شی یازده‌یه‌م و دوازده‌یه‌می پڕِۆژهى پهیڕهوهكهش كه تایبه‌ت بوون به دیوانی په‌رله‌مان و نوسینگه‌كان و حوكمه كۆتاییه‌كان، له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڕووی په‌رله‌مانتاران كرایه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی تێبینی و سه‌رنج و پێشنیازه‌كانیان له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌كانی هه‌ردوو به‌شه‌كه و دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكانی ماده و بڕگه‌كانی هه‌ردوو به‌شه‌كه سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان به‌ره‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه خرانه‌ڕوو، خستنه ده‌نگدانیانه‌وه به جیا په‌سندكران. په‌سندكردنی كۆی ماده‌و بڕگه‌كانی پهیڕهوهكهش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بوو، بڕیاریشه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ى فه‌رمیی وه‌قایعی كوردستان كار بهبنهماو بنچینه‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه بكرێت.
به‌مجۆره جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونی لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد‌و پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان و په‌رله‌مانیش كرد به‌بۆنه‌ی په‌سندكردنی ئه‌م په‌یڕه‌وه.
دوای چەندین دانیشتن و گفتوگۆکردنێكی چڕوپڕى سه‌رجه‌م ماده و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی پەسەند کرد.
بە پێی پەیڕەوه نوێیه‌كه، سەرۆکی پەرلەمان دوو جێگری دەبێت و یەکێک لە جێگرەکانیشی ده‌بێت ژن بێت.
هه‌ر به‌پێی په‌یڕه‌وه نوێیه‌كه، هه‌ر حزب و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان بكات و خاوه‌ن به‌رنامه‌ی دیاریكراوى خۆی بێت و كورسیی په‌رله‌مانى به‌ده‌ستبێنێت مافى بوون به فراكسیۆنی هه‌یه، هاوكات هەر پەرلەمانتارێك لە پەیڕەو و پرۆگرامی فراكسیۆنەكەی لابدات یاخود جیابێتەوە، ئه‌وا فراكسیۆنەكەی بۆی هەیە دووری بخاتەوە و كەسێكی دیكه لە شوێنی ئه‌و دیاریبكات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.