هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش، راگەیەندراوێكی لەبارەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكەی ئەمڕۆ سێشەممەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەكانی پێشمەرگە لەچیای قەرەچوغ بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ژەنەراڵ جەیمس جارارد فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكانی هاوپەیمانان، ئاماژەی بەوە كردووە "داعش هیچ پەناگایەكی ئارامی لەعێراقدا نییە و كاری هاوبەشی نێوان هێزە عێراقییەكان، لەنێویاندا پێشمەرگە بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان بووە هۆی ئەوەی پەناگەی ئارامی داعش لەناوچە شاخاوییەكانی مەخموور نەهێڵدرێت".
لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش شانازیی دەكات بەوەی شانبەشانی هێزە ئازا و پرۆفیشناڵەكانی عێراق، كە قوربانییەكی زۆریان داوە، كاردەكات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.