لەئەنجامی تۆپبارانەكانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەكان، دانیشتوانی سێ گوندی سەر به‌م ناوچه‌یه دانیشتوان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتوەو ئاگرێكی گەورەش لەكوێستان و لە وەڕگەكانی ناوچەكە كەوتۆتەوە.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند تۆپخانەكانی ئێران ئەمڕۆ ناوچە سنوورییەكانی ناحیەی سیدەكانیان بۆردومان كردوەو چڕی بۆردومانەكە ترس و دڵەڕاوێكی لەلای دانیشتوانی ناوچەكە دروست كردووە.
تۆپبارانەكە بۆتە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتوانی گوندەكانی (بەرهول، بەرێزە، كەتینە)ی سەر بە ناحیەی سیدەكات و لەئەنجامی تۆپبارانەكەش رووبەرێكی فراوان لە كوێستان و لەوەڕگاكانی ناوچەكە سوتاون.
سه‌باره‌ت به زیانی ماددهییش دانیشتوانی ئه‌م گوندانه به كوردستان تیڤی یان راگه‌یاند زیانێكی زۆرمان پێگه‌یشتووه هه‌ندێكمان شانه‌ی هه‌نگ به‌خێو ده‌كه‌ین، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه سوتاون و هه‌ندێك ئاژه‌ڵیش به‌ر تۆمبارانهكه كه‌وتووه و مرداربوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته زیانێك بهردانیشتوانهكه كه‌وتووه.
په‌یامنێری كوردستان گوتیشی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە نەیانتوانیووە كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەكە بەشێوەیەكی چڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.