Erbil 11°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 17:41

پرۆژه‌ی سیمکارتکردنی کاره‌با له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌کرێت

موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانیش هه‌ر ده‌مێنن
کوردستان TV
#7
100%

له‌ پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌كار هێنانی كاره‌با و زیادكردنی كاتژمێره‌كانی، حكومه‌تی هه‌رێم بریاریدا له‌ داهاتوودا كاره‌با به‌سیسته‌می سیمكارت دابه‌ش بكات.

لایه‌ خۆشیه‌وه‌ به‌رێوبه‌ری كاره‌بای پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ دانانی سیمكارت ، مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌موو سه‌ره‌تایی مانگێك پاره‌ له‌ هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ دانانی سیمكارتی كاره‌بای نیشتمانی، موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانیش هه‌ر ده‌مێنن، چونكه‌ هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌و قۆناغه‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌ یه‌كجاری رابگرین.

كه‌مال محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای دهۆك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ماوه‌ی سێ مانگه‌ گرێبه‌ستی سیمكارتكردنی كاره‌بای گشتی ئیمزا كراوه‌، به‌ڵام (18) مانگی پێویسته‌ تاوه‌كو پرۆژه‌كه‌ به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.


پڕۆژەی بە سیمکارتکردنى کارەبای نیشتمانی، مانگى سێی ئەمساڵ ئیمزا کراوە و لە سەرەتاى ئەم مانگەوە دەست بەجێبەجێکردنى کراوە ، ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش لە کۆتایی ساڵی 2019دا پڕۆژەکە تەواو دەبێت، و بە تەواوبوونى پڕۆژەی بە سیمکارتکردنى کارەبا، کاتژمێرەکانى کارەبای نیشتمانى دوو هێندەى ئێستا زیاد دەکات.

وتیشی: له‌ ئێستادا (10 بۆ 11 )كاتژمێر  كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته‌ سیمكارتی كاره‌با دوو هێنده‌ی ئێستا كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بێت و هه‌موو سه‌ره‌تای مانگێك پاره‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای دهۆك راشیگه‌یاند: ئه‌ركی دارایی پرۆژه‌ی سیمكارتكردنی كاره‌بای نیشتمانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.