Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:12

فه‌رهاد پیرباڵ ئازاد کرا و به‌م هۆکاره‌ش ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌کرێت

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
کوردستان TV
100%


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  17 ى ته‌موزی 2018 ،  فه‌رهاد پیرباڵ  نووسه‌ر و مامۆستاى زانكۆ له‌زیندان ئازاد كرا و ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ كرا بۆ نێو كه‌س كاری 


عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فه‌رهاد پیرباڵ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌  ئازاد كرا . 

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ،  به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ پزیشكیانه‌ى له‌به‌رده‌ستن  ناوبراو ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری پێویست بۆی له‌پێناو ته‌ندروستیه‌كى باش بۆی كه‌لایه‌نى ده‌روونى و جه‌سته‌ى باش بێت . 

 فەرهادل پیرباڵ لەسەر سكاڵای  مونا قەهوەچی، پەرلەمانتاری توركمان لە پەرلەمانی كوردستان دەستگیركرا ،  داوای پەرلەمانتارەكەی لەسەر ئەوە بوو فه‌رهاد پیرباڵ لەبازاڕ  نزیك  قەڵای  هەولێر قسەی نەشیاوی بەرامبەر خۆی و  هاوسەرەكەی كردووه‌ 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.