كاتژمێر 1:35 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی ئێران به چڕی تۆپبارانی ناوچه‌كانی سنووری سیده‌كان ده‌كه‌ن.
په‌یامنێرمان له سیده‌كانه‌وه پێی ڕاگه‌یاندین ماوه‌ی 10 خوله‌كه تۆپخانه‌كانی ئێران له سنوری كێله‌شینه‌وه به‌چڕی تۆپبارانی كوێستانی به‌ربزین و گه‌روی سنگا ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه ئاگرێكی گه‌وره له ناوچه‌كه كه‌وتوته‌وه.
له‌باره‌ی تۆپبارانه‌كه‌شه‌وه "زبێرحالی" به‌رپرسی به‌تالیۆنی پاسه‌وانانی سنوور له‌سیده‌كان به‌كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كوێستانه‌كانی به‌ربزین و گه‌روی سنگا زۆر به‌چڕی كه‌وتوونه‌ته به‌ر تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی ئێران.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا پترله 100 گوله‌ی تۆپ به‌ر ناوچه كه‌وتوون وتۆپبارانه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.