Erbil 5°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:32

مێشووله‌یه‌ک ده‌بێته‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێک

بارهه‌ڵگركه‌ له‌سه‌ر رێگای خێرا بووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ رووداوێكی هاتوچۆی زۆر سه‌یردا له‌ویلایه‌تی ئیندیانای ئه‌مریكا مێشووله‌یه‌ك ده‌بێته‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێك.

پێگه‌ی یوپی ئای هه‌واڵی راگه‌یاندووه‌: ئه‌و كاته‌ی بارهه‌ڵگرێك له‌سه‌ر رێگای خێرا لێخورین بووه‌، مێشووله‌یه‌ك ده‌چێته‌ نێو قه‌مه‌ره‌ی بارهه‌ڵگره‌كه‌وه‌ و شوفێره‌كه‌ بێزار ده‌كات.

له‌كاتێكدا شوفێره‌كه‌ ویستویه‌تی خۆی له‌و مێشووله‌یه‌ رزگار بكات، كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و خۆی به‌و راگره‌ ئاسنانه‌دا ده‌كێشێ كه‌ له‌ لێواری رێگاكه‌ دانرابوون، له‌ئاكامدا ده‌بێته‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگره‌كه‌ كه‌ 19 ته‌ن له‌ باری پلاستیكی پێبووه‌.

ئه‌و پێگه‌یه‌ ده‌شڵێت: شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌ سووكی بریندار بووه‌، هاوكاتیش به‌هۆی  ئه‌و سه‌رپێچییه‌وه‌ سزای ماددی ده‌درێت.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.