به بڕیارێكی وه‌زاره تی ناخوی عیراق و له‌سه‌ر داواكاری پارێزگاری به زۆر سه‌پیندراوی كه‌ركوك پولیسی قه زاو ناحیه كانی كه‌ركوك هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
ڕۆژی 16/7/2018 به بڕیارێكی عه‌سكه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و له‌سه‌ر داوای پارێزگاره سه‌پێندراوه نایاساییه‌كه‌ی كه‌ركوك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
دوای ده‌رچوونی بریاره‌كه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك داخرا و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رو پۆلیسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسه‌كانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كران.
شایه‌نی باسه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له پێش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه وه پشكی كورد بووه و كورد ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی به‌ڕێوه بردووه، له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش به بڕیارێكی عه‌سكه‌ری ئه‌و پۆسته له كورد سه‌ندرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.