کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆتای هاتنی پرۆسەی جیاکردنەوە و ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکانی لە پارێزگای دهۆک راگەیاند.
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنەوەی دەستی لە ناوەند و وێستگەكانی دەنگدان لە سنوری پارێزگای دهۆك كۆتایی هات و دەشڵێت: لە پارێزگای سەڵاحەدینیش سەرجەم ئەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە براونەتە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا.
لەیس جابر، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە میدیاكانی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە 16ی تەمموز كۆتایی بە پڕۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانی پارێزگای سەڵاحەدین هات و سەرجەم ئەو سندوقانەشی سكاڵایان لەسەرە براونەتە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا و لەو هۆڵە پڕۆسەكە بەڕێوەچوە.
بەپێی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە رۆژی 6ی حوزەیران دەنگی لەسەردرا، ئەژماركردنەوەی دەستی بۆ (100%)ی دەنگەكانی سەرانسەری عێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەبڕیاری دەستەی دادوەرانی جێگرەوەی كۆمیسیۆن تەنها دەنگەكانی ئەو سندوقانە بەدەست جیادەكرێنەوە، كە سكاڵایان لەسەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.