Erbil 4°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 08:24

ئەمڕۆ تەواوی ڕاوێژکارە ئەمریکیه‌کان لە شنگال کشانەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای شنگال ئه‌و هه‌واله‌ى ڕاگەیاند
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای شنگال ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەواوی ئەو ڕاوێژکارە ئەمریکاییانەی لە شنگال بوون، کشانەوە.

سەعد حەمۆ، چالاکوانی سیاسی لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "تەواوی ئەو ڕاوێژکارانەی ئەمریکا کە لە شنگال بوون کشانەوە و هیچیان نەمان."

سەعد حەمۆ گوتیشی: "ئەو ڕاوێژکارانە لە ناوچەی ئوجرێس کە دەکەوێتە باشووری ناوچەی گرعزێری باشووری  قەزای شنگال خۆیان جێگیر کردبوو، بە چەند هێزێکیشەوە کشانەوە." لەم بارەیەشەوە، شوکر ملحم، کە حەشدی شەعبی بە بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێر دایناوە، گوتى" پێش چەند ڕۆژێک لیوای ٣٧ی عیراق کە پاسەوانی ئەو هێزە ئەمریکاییەی دەکرد کشانەوە، کەچی ئەمڕۆ ئەو هێزە ئەمریکاییەش کشایەوە."

شوکر ملحم گوتیشی: "تا ئێستا کەس نازانێت ئەو هێزە ڕاوێژکارییە ئەمریکاییەی هاتبوونە ناوچەی ئوم زیبان و ئوم جرێس مەبەستیان چی بوو، بەڵام چەند هەفتەیەک مانەوە و دواتر کشانەوە.

هەندێک چاودێری سیاسی هەبوونی ئەو هێزە ڕاوێژکارەیان لە شنگال بۆ ئەوە دەگەڕاندوە کە جموجووڵی داعش لە سنووری سووریا و عێراق هەیە بۆ ئەوەی زانیارییان هەبێت دەربارەیان و کەمبوونی نفووزی وڵاتانی ئیقلیمی لە شنگال و ناوچەکەش."

ئێستاش چەندین هێزی نایاسایی شنگال بەڕێوە دەبەن و خۆیان بەسەر شنگالدا سەپاندووە و ڕۆژانە چەندین پێشلیکاری بەرامبەر خەڵکی ئەو دەڤەرە دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.