Erbil 4°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 08:30

 پارتى دیموکراتى کوردستان ژماره‌ 183ى به‌رکه‌وت

تیرۆپشكى ژماره‌ى لیست و هاوپه‌یمانێتیه‌ به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدرا
کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی بالاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردن و راپرسی له‌ هەرێمی کوردستان، تیروپشکی بۆ ژمارەی قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا، له‌م تیروپشكه‌دا ژماره‌ 183 به‌ر لیستی پارتى دیموكراتى كوردستان كه‌وت .

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ته‌موزی 2018 ، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان، تیروپشكى ژماره‌ى لیست و هاوپه‌یمانێتیه‌ به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاندو پارتى دیموكراتى كوردستان ژماره‌ى 183ى به‌ركه‌وت.

به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى  پارت و لایه‌نه‌كان كه‌ به‌شدارن له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ، كۆمسیۆن  به‌شێوه‌ی تیروپشك ژماره‌ى بۆ لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردن دیاریكرد . 

تێزانین رۆژی‌ 30ی‌ ئه‌یلولی‌ 2018 ،  هه‌ڵبژاردن بۆ خولی‌ پێنجه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، كۆمسیۆنیش ده‌ستى به‌ئاماده‌كاریه‌كان كردووه‌و بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ئه‌مڕۆ ژماره‌ به‌لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان درا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.