Erbil 9°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 11:42

له‌ چیای قه‌ره‌چوغ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ توانیویان گورزێکی کوشندە لە چەکدارانی داعش بدات

پێشمه‌رگه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا
کوردستان TV
#7
100%


سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە 16/7/2018 هێزەكانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپه‌یمانان ئۆپراسیۆنێكیان دژ بە چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچۆغ لە سنوری مەخمور دەستپێكرد و توانیویانە گورزێکی کوشندە لە چەکدارانی داعش بدەن.

بەگوێرەی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ئۆپەراسیۆنەكە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دژ بە چەكدارانی داعش لە گوندی عەلی ڕەش لە بناری چیای قەرەچۆغ دەستپێكردووە و لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەشدا فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی بۆردومانی مۆڵگەكانی داعشیان كردووە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: توانیویانە گورزێکی کوشندە لە چەکدارانی داعش بدەن و چه‌ند چه‌كدارێكیان كوژراوه‌ و چه‌ند ته‌رمیش له‌وێ به‌جێماوه‌.

گوتیشی سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان زۆر باشن و هه‌موو كات توانیویه‌تی گورزی باش له‌ چه‌كدارانی داعش بدات و تێكیشیان بشكێنێت.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند: لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە چڕی بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشیان لە گەلی شەمزینان و گەلی عەلی رەش کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پۆلیسی فیدڕاڵی عیراقدا هەیە و توانیویانە گورزێکی کوشندە لە چەکدارانی داعش بدەن.

له‌ ناوچه‌كانی كه‌ركووك و خوارووی پارێزگاكه‌ و خانه‌قین و شوێنه‌كانی دیكه‌ داعش جووڵه‌ی هه‌یه‌ و پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیه‌وه‌ هه‌میشه‌ له‌ ئاماده‌باشیدایه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.