لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ، سوپاس و پێزانین ئاراستەی کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی کوردسات دەکات بەناوی (ر.پ٦ ڕیباز حەمە فایەق حەمە عارف) بەهۆی گەڕاندنەوەی بری ٤٠ هەزار دۆلار (٤ دەفتەر دۆلار) بۆ بنەماڵەی هاوڵاتییەک کە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
پاش ئەوەی رۆژی ٢٠١٨/٧/٢ هاوڵاتییەک لەگەرەکی هاوکاری کۆتایی بەژانی خۆی هێنا، کارمەندی ئێشکگری بنکەی پۆلیسی کوردسات (ر.پ٦ ڕیباز حەمە فایەق حەمە عارف) چۆتە شوێنی روداوەکەو بەشێوەیەکی یاسایی کارەکانی ئەنجامداوەو لەژوری کۆچکردودا بری ٤٠ هەزار دۆلاری دۆزیوەتەوە، لەکاتێکدا هیچ کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی ناوبراو ئاگاداری دۆزینەوەی ئەو برە پارەیە نەبونو بنەماڵەی کۆچکردووەکەش بێ ئاگابون کە کورەکەیان ئەو برە پارەیەی هەبووە.
لەبەرامبەر ئەو چالاکییەدا عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها عەبدولکەریم بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاسو پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو کارمەندە کردو هیوای خواست نمونەی ئەو کارمەندە لەناو هێزەکانی پۆلیسدا زۆر بێت.
بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەختی لەوەکردەوە کە ئەم کارە ئەو ڕاستییە دوپاتدەکاتەوە کە ھێزەکانی پۆلیس بەوپەڕی دەستپاکی و ئەمانەتەوە کارەکانیان ڕادەپەڕێنن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.